وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجکردنی گوژمه‌ی 4,405,743,000 دینار دا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی شاره‌وانیی دهۆک و ته‌ناهی له پارێزگه‌ی دهۆک.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌کانی 15%ی داهاتی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆک و 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوکنی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهییه که به‌پێی ڕێنمایییه‌کانی داراییی تایبه‌ت به داهاته‌کان له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2026 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی زیاتری دانیشتووانی سنووری شاری دهۆک و ته‌ناهی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه، ڕه‌زامه‌ندیی خه‌رجکردنی دراوه.
ئەوەشی خستەڕوو کە ورده‌کاریی پڕۆژه‌کان بەم شێوەیەیە:
گوژمه‌ی 3،035،763،000 دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆک بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆک.
گوژمه‌ی 1،337،158،000 دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوکنی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی له که‌رتی 10ی سنووری سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی.
گوژمه‌ی 32،822،000 دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری ئه‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ی شاره‌وانی.
