پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما (2 بۆ 3) پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.

هاوکات پێشبینی دەکرێت تۆزوخۆڵێکی سووک لە هەندێک ناوچە بەرز ببێتەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لە نێوان (7 بۆ 9) کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند،  کەشوهەوا بەرەو جێگیربوون دەچێت و ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکەنەوە و مەودای بینینیش باشتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە