مانگی ڕابردوو 12 هەزار و 195 منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید، تایبەت بە منداڵان بینراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە 1 بۆ 30ی نیسانی 2026 لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری، 12 هەزار و 195 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لەو ژمارەیە هەزار و 410 منداڵیان داخڵ كراون.
باسی لەوەشکردووە: مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 374 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 464 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بینراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری حەوت هەزار و چوار پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386 سۆنەر ئەنجام دراوە و 765 تیشك گیراوە.
