نرخی زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار بەرز بووەوە

دوای دابەزینێکی کاتیی، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 4651 دۆلار بەرز بووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانی دوێنێ نرخی ئۆنسەیەک 4513 دۆلار بوو و ڕۆی دووشەممەش تا 4510 دۆلار دابەزی.

هەڵکشانەکەی نرخی زێڕ دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش چوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە