تریفە جەلال
کاتێک سەیری کۆمێنت و نووسینەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، هەست بە بوونی سێ کێشەی قووڵ دەکەین کە کۆمەڵگەکەمانیان بەرەو هەڵدێر بردووە:
- ئارەزووی نووسین بەبێ زانین: زۆر کەس تەنها دەیانەوێت بنووسن و قسە لەسەر هەموو بابەتێک بکەن، بێ ئەوەی کەمترین شارەزاییان هەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە “وشە” بەرپرسیارێتییەکی گەورەی ئەخلاقی و شارستانییە.
بڵاوکردنەوەی هەواڵ بەبێ دڵنیابوونەوە: پەلەکردن لە کۆمێنت نووسین و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، دەبێتە هۆی دروستبوونی فەوزا و قووڵکردنەوەی تۆمەتی باڵتە بۆ سەر کەسایەتییەکان.
- کەمیی هۆشیاری بەرامبەر سوپا ئەلیکترۆنییەکان: زۆرێک لە بەکارهێنەران درک بەوە ناکەن کە گرووپی ڕێکخراو هەن ئیشیان تەنها “تزویر و فریودانە” و دەیانەوێت سپی بکەنە ڕەش و ڕەش بکەنە سپی.
- زمانی زبر و جنێودان: ئەمە یەکێکە لە ناشرینترین دیاردەکان؛ گۆڕینی سۆشیاڵ میدیا بۆ گۆڕەپانی جنێودان و سووکایەتی بە یەکتر، نیشانەی شکستی ئەخلاقی و نەمانی توانای دیالۆگی شارستانییە. جنێو تەنها ڕادەربڕین نییە، بەڵکو تێکدانی شیرازەی خێزانی و بێڕێزیکردنە بەو ژینگەیەی نەوەی نوێی تێدا گەورە دەبێت.
بیرمان نەچێت:
وشەکانی ئێمە ئاوێنەی ناوەوەمانن. هەر وشەیەک کە دەینووسیت یان ئاوەدانکەرەوەیە یان وێرانکەر. بەرپرسیارێتیی شەرعی و ئەخلاقیی هەموومانە کە ڕێگری لەم فەوزایە بکەین.
پرسیار بۆ ئێوە:
بۆچی جنێودان لەناو سۆشیاڵ میدیای ئێمەدا ئەوەندە ئاسان بووە؟ چۆن دەتوانین گەنجەکانمان فێری زمانی ڕێز و ڕەخنەی بنیاتنەر بکەین؟
