فەتوایەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەرچوو

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان فەتوایەکی بۆ وەرگرتنی مووچە لە نووسینگەکانی حەواڵە دەرکرد.

بەپێى فەتواکە، ئەسڵ وایە فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەكەیان لە (ئەی تی ئێم) وەربگرن، بەڵام ئەگەر بەپەلەبوون و ویستیان لە دەروازەكان و نووسینگەكان مووچەكانیان وەربگرن، دەبێت ڕەچاوی چەند مەرجێك بكرێت:

1- پێویستە ئەو کاتە لەو نووسینگانە پارە وەرگری کە پارەکە هاتبێتە سەر هەژمارەکەت، چونكە ئەگەر هەژمارەكە پارەی نەخرابێتە سەر وەك قەرز وایە بەرامبەر بڕێك پارە و بە ڕیبا حسابە و حەرامە.

2- دەبێت ئەو پارەیەی پێت دەدرێت لە هەژماری فەرمانبەرەکە دەرهێندرابێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دەست بێت و پارەكەش لە هەژماری فەرمانبەرەكەوە بخرێتەوە سەر نووسینگەكە.

3- لەکاتی پارەدانەکە پێویستە ئەگەر کرا فەرمانبەر بەجیا عمولەکە بدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە