بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دابەشكردنی بوتڵی دووەمی غاز دەستپێدەكات و ئەوەی بوتڵی یەكەمی وەرنەگرتووە هەر یەك بوتڵ وەردەگرێت تا هەفتەی داهاتوو.
بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر هاووڵاتیەک تاکو ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ یەک بوتڵ غازی وەرگرتووە دەتوانێت لە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٦ بوتڵی دووەم وەربگرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی تاکو رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ هیچ بوتڵێکیان وەرنەگرتووە دەتوانن یەک بوتڵ وەربگرێت و بۆ هەفتەی داهاتوو دەتوانێت بوتلی دووەم وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ دابەشکردنی بوتلی سێیەم لە ماوەیەکی تر لە رێگای ئاگاداریەک هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.
