تره‌مپ: ئێران هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیش لەناوچوون

سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئێران هیچ شانسێکی نییە. هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیش لەناوچوون

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سوپای ئێرانمان بەتەواوی لەناوبردووە. ئێران هیچ شانسێکی نییە. هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیش لەناوچوون.

دەشڵێت: بازاڕی بۆرسە سەرەڕای ئەو شەڕە سەربازییەی کە هەمانبوو، جارێکی دیکە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئەگەرنا هەموو جیهان تووشی کێشە دەبێت، بۆیە هێزی ئاسمانی ئێران و سیستمی بەرگری ئاسمانی و رادارمان بەتەواوی لەناوبرد.

بە وتەی ترەمپ، “ئێران ناچار بووە بەلەمی خێرا کە ره‌شاشی لێبه‌ستراوه‌ بەکاربهێنێت، چونکە ئێستا هەموو کەشتییەکانیان لە بنی دەریاکاندان”.

ئاشكراشی كردووە، فڕۆکە بۆمبهاوێژە جوانەکانی B-2 توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بەتەواوی لەناوبرد.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل لەناو دەچوون، ئێرانییەکان سەرنجیان دەخستە سەر ئەوروپا و دواتریش بۆ ئەمریکا.

وتيشى، “ترەمپ: لەو ڕەفتارەی ئێرانییەکان بێزارم، بەڕێزەوە قسە لەگەڵ من دەکەن، کەچی دواتر دەڵێن قسەمان نەکردووە” و دەشڵێت: ئابووری ئێران بەتەواوی دادەڕوخێت و هەرەس دێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە