ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە ئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان دابوو

دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە ژن و پیاوێک ئازاری منداڵەکانیان دەدەن کەتەمەنیان (٨) ساڵ و (٤) ساڵانن دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون ، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر وەرگیراو پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی خودی ئەفسەری بنکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان چونە شوێنی ڕووداوەکە و باوکی منداڵەکان و ژنەکەیان دەستگیرکرد بەناوی تۆمەتبار ( ع، م، م) لەدایک بووی (١٩٩٢) وە ژنەکە بەناوی تۆمەتبار (س،س،ع)لەدایک بووی (٢٠٠١) کەهاوکات باوەژنی منداڵەکانە و بەرەگەز عەرەبن کەتۆمەتبارن بەلێدان و ئازارگەیاندن بەمنداڵەکان.

ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی ئێستادا باوکی منداڵەکان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (۲۹) لەیاسای چاودێری نەوجەوانان ڕاگیراوە و ژنەکە بەدەستەبەری دارایی ئازادکراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

دەشڵێت: دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانە،، لەئێستادا منداڵەکان بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوە سپێردراون بەخانەی بێ سەرپەرشتان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە