به‌قایی: سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بڕیارمانداوە لە دانوستانەکان سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ بێت.

ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێمە لە کەشێکی بێمتمانەیی و گومانی قوڵدا بەرامبەر ئەمریکا دانوستان دەکەین.

وتیشی، لە کاتی دانوستانەکاندا ناتوانرێت دەستدرێژی ئەمریکا لەبیربکرێت و دەبێت وریا بین.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارمانداوە لە دانوستانەکانی ئێستادا لەبری ئەوەی کات بەفیڕۆبدەین لەسەر پرسە ئاڵۆزەکان، سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ بێت.

بەقایی دەشڵێ: ئەگەر ئەمریکییەکان بەڕاستی جددی بن لە دیپلۆماسی، پێویستە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە