بەمەبەستی چاودێری کوالێتی و نرخی دەرمان، لێژنەی هاوبەشی تەندروستی سەردانی هەموو ناوەندە تەندروستییەکان دەکات و سەرەڕای پێدانی رێنمایی لێپرسینەوە لە کەموکوڕییەکان دەکات.
د.ئارمان جەلال، نوێنەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەت رایگەیاند: لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بەردەوام سەردانی تاقیگە و نۆرینگە و عیادە و دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە کوالێتی و نرخ دەپرسێتەوە چاودێری جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستی و زانستییەکان دەکات.
وتیشی: رێنمایی پێویست دەدەینە شوێن و ناوەندە تەندروستییەکان، لە هەمان کاتدا رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو شوێنانە دەگرینە بەر کە پابەند نابن و سەرپێچی دەکەن.

