پیت هێگسێس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە ژێر چەتری “پرۆژه‌ی ئازادی” و دەشڵێت: ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی نەکردووە.
پیت هێگسێس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ئازادی ئۆپەراسیۆنێکی کاتییە کە ئامانج لێی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانە لە دەستدرێژی ئێران، چونكە ئێران گەرووی هورمز وەک چەکێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت.
ڕاشیگەیانهد، هێزه‌كانمان ناچار نین بچنه ناو بواری ئاسمانی و ئاوه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ئێران و ئێمه به‌دوای شه‌ڕه‌وه نین، بۆیە ئەگەر ئێرانییەکان هێرش بکەنە سەر هێز و کەشتییە بازرگانییەکان، روبەڕووی هێزێکی وێرانکەر دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران کۆنترۆڵی به‌سه‌ر گەرووی هورمز نییه و ئەمریکا هێز بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دیکە بەکاردەهێنێت. بۆیە داوا لە جیهان دەکەین کە هەنگاو بنێت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
جەختیشی كردەوە، هیوادارین ئێران بگاتە ڕێککەوتن. ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە؛ ئاگربەست لەگەڵ ئێران تا ئێستا بەردەوامە، ئێمەش لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.
وەزیری جەنگی ئەمریكا وتیشی، “سەرۆک جه‌خت لەوە دەکاتەوە کە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت دڵنیایی بدات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت. داوا له ئێران ده‌كه‌ین له رێكاره‌كانیدا وریا بێت، بۆ زامنكردنی ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست پێشێل ناكات”.
ئاماژەی بەوەشدا، سه‌رۆك تره‌مپ بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و وتیشی، “ئامادەین هەنگاو بەرامبەر ئێران بگرینەبەر ئەگەر ئێران نەگەیشتە ڕێککەوتن، هیوادارین ناچار نەبین”.
