دۆلار بەرزبووەوە و زێڕ شكا

 

لەگەڵ ئاڵۆزبوونەوەی دۆخی گەرووی هورمز و مەترسی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لەنێوان ئەمریكا- ئێران، نرخی زێڕی ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی دۆلاریش بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار گەیشتۆتە 153 هەزار و 250 دینار” لەكاتێكدا بەیانی بە 152 هەزار و 900 دینار بوو.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ دابەزیوە بۆ 4 هەزار و 565 دۆلار.

وتیشی، “مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە ملیۆنێك و 124 هەزارە و عەیاری 21 بە 983 هەزارە و عەیاری 18 بە 843 هەزارە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە