نێچیرڤان بارزانی: زەیدی بەڵێنی چارەسەری مووچەی داوە

نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیەنێت، عەلی زەیدی وتی “ئەوەی بتوانم بۆ چارەسەری مووچەی هەرێمی کوردستان دەیکەم”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هەموو شوێنەکانی دیکەی عێراق لە پرسی مووچەدا مافی خۆیانە.

وتیشی، پێی راگەیاندم کە “ئەوەی من بتوانم بیکەم لەم پرسەدا، بە دڵنیاییەوە دەیکەم”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دوو شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی کۆبووەوە.

عەلی زەیدی دوێنێ‌ بەمیدیاکانی راگەیاند، “لێکتێگەیشتنی باش هەبوو لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاسانکاریی کرا بۆ چارەسەرکردنیان. ئەو بابەتانەی ماون و پەیوەندیدارن، پشت بە خوا لەم حکومەتەدا یەکلایی دەکرێنەوە.”

وتیشی “هەموو کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن، ئەمە مووچەی گەل و مووچەی هاووڵاتییانە، دروست نییە دوابکەوێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە