سەرچاوەیەکی سیاسی بە رۆژنامەی (شه‌رقولئەوسەت)ی راگەیاندوە، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەرامبەر ئەوەی پێدەچێت پەیوەندییەکی درێژخایەنی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و عەلی زیدی هه‌بێت، بێدەنگ بوون، دا‌واشیان کردوە لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکرد، “زه‌یدی بەڕوونی ئەندامانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی لە سروشتی بانگەوازەکەی ترەمپ ئاگادارکردوه‌تەوە، ئەوەش وایکردوە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هانی بدەن بەردەوام بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا لەماوەی ئەم مانگانەدا بەشێوەیەک کە ناڕەزایی لێنەکەوێتەوە”.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “ئەو رێوشوێنە دوای ئەوە هات کە هێزەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی لە خاڵە سەرەکییەکانی پەیامی ئەمریکی ئاگادارکرانەوە، کە دواتر رەوانەکردنی یەکەمین باری دۆلاری ئەمریکی لێكه‌وته‌وه”.
پێدەچێت گه‌یاندنی یه‌كه‌مین كاروانی دۆلاری فرۆشراوی نه‌وت له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق پاداشتێک بێت بۆ زیدی، کە بەپێی خواستێکی سازشنەکراوی ئەمریکی، پێویستە حکومەتێکی عێراقی دوور لە تیرۆر پێکبهێنێت، وەک ئەوەی ئەمریکا پێناسەی کردوە سەبارەت بە کوتلە چەکدارە عێراقییەکان.
