دوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەدەچێت و دوو تەوەر لەخۆدەگرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنەكە، بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار دراوە بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکووک بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە بانگهێشتکردنی ناوبراو، گفتوگۆکردنە لەسەر پلانەکانی شارەوانی و خستنەڕووی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شار و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتەکە دەبنەوە
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پرسی دابەشکردنی زەوی رۆژنامەنوسانە.
