هەشت کیلۆمەتری دیکە بۆ جوتسایدی هەولێر _ کۆیە زیاد دەکرێت

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای جووتسایدی هەولێر – کۆیە بەردەوامییان هەیە و تا ئێستا 25%ـی پڕۆژەکە تەواو کراوە، هاوکات لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەشت کیلۆمەتری دیکە بۆ ڕێگاکە زیاد دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەتا درێژیی پڕۆژەکە 34 کیلۆمەتر بووە، بەڵام دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەشت کیلۆمەتری نوێی بۆ زیاد کراوە. بەمەش ڕێگاکە دەگاتە نێو شاری کۆیە و بە شەقامی 60 مەتریی شارەکەوە دەبەسترێتەوە.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەشت کیلۆمەترە زیادەیە، بڕی 117 ملیار دیناری دیکە تەرخان کراوە، بەمەش کۆی گشتیی بودجەی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر – کۆیە گەیشتووەتە 677 ملیار دینار.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە