باخچەلی داوا دەکات ئۆجالان بکرێتە ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی

سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا لێدوانێکی گرنگی لە چوارچیوەی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دا و پێشنیازی کرد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێتە ڕێکخەری پرۆسەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتەنوەی نەتەوەپەرستی تورکیا لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا بەشێکی قسەکانی تەرخان کرد بۆ پرۆسەی ئاشتی.

باخچەلی داوای کرد بە فەرمی پێگەیەک بۆ ءەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا دیاری بکرێت.

پێشنیازیشی کرد ئۆجالان بکرێتە ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی و سیاسی.

ئەم لێدوانەی باخچەلی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ تەڤگەری ئاپۆیی ڕایگەیاند، دەبێت وەک دانوستانکاری فەرمی مامەڵە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا بکرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە