هەفتەی داهاتوو دەنگ بە كابینەکەی زەیدی دەدرێت

نووسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، عەلی زەیدی كە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەرنامەی حكومەت و ناوی سەرجەم وەزیرەكان رەوانەی پەرلەمان دەکات.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بكرێت بە پرۆسەی دەنگدان و متمانە بەخشین بە كابینەی نوێی حكومەت، بەمەبەستی دەستبەكاربوونی فەرمی وەزیرەكان و دەستپێكردنی كارەكانی حكومەتی نوێ.

دوای رێككەوتنی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەسەر كاندیدكردنی، رۆژی دووشەممە 27ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی بەغداد عەلی زەیدی، بە فەرمی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

لە رۆژی 2ی ئایار، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، بە ئامانجی تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێ و دەستەبەركردنی شەراكەت و هاوسەنگی لە حكومەتی داهاتوو، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە