ڕووسیا نزیکەی 800 درۆنی ئۆکراینای خستە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە ماوەی 48 کاتژمێردا نزیکەی 800 درۆنی ئۆکراینای خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8ی دوێنێ شەوەوە تا کاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سیستمی بەرگری ئاسمانی سوپاکەیان 289 درۆنی ئۆکراینایان لە ئاسمانی ڕووسیا خستە خوارەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە درۆنەکانی لە ئاسمانی ئەم ناوچانە خراونەتە خوارەوە، برایانسک، بێلگۆرۆد، ڤۆرۆنیژ، کورسک، کالۆگا، سمۆلێنسک، ئۆریۆڵ، تڤێر، تولا، ریازان، پسکۆڤ، نۆڤگۆرۆد، لینینگراد، رۆستۆڤ و ڤۆڵگۆگراد، لەگەڵ ناوچەی مۆسکۆ و هەردوو کۆماری قرم و تاتارستان، هەروەها هەرێمی کراسنۆدار.

دوێنێش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند 507 درۆنی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە