لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار هاووڵاتیی لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و جوانکاری و سووتاوی بینراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە 1 بۆ 30 نیسانی 2026، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری هەزار و 799 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردووە 250 كەسیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 42 کەس سەردانی بەشی ڕاوێژكارییان كردووە و 507 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەکە، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 144 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 1 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و هەشت نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 154 كەس داخڵ كراون و 32 یان لە بەشی سووتاوی و 122 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
