نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەرو 112 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 104 دۆلاو 40 سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای تووندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران دێت لە گەرووی هومز.
