ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکات لەسەر ڕووی زەوی دەیسڕینەوە

ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی ‘پڕۆژەی ئازادی’، لەسەر ڕووی زەوی دەیسڕینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئەو کەشتییە ئەمریکییانەی کە ئەرکی جێبەجێکردنی “پڕۆژەی ئازادی” (Project Freedom)یان لەسەر شانە، ئەوا ئێران “لەسەر ڕووی زەوی دەسڕێتەوە”.

 ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “ترای یینگست” لە کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند: “ئەگەر هێرش بکەن، ئێران لەسەر ڕووی زەوی دەسڕێتەوە (blown off the face of the Earth).”

 سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێیوایە ئێران لە ئێستادا لە دانوستانەکانی ئاشتیدا “زۆر نەرمتر بووە”.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، کە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوامە و وتی: “ئێمە چەک و تەقەمەنییەکی زۆر زیاتر و کوالێتی بەرزترمان لە پێشوو هەیە.”

ترەمپ وتیشی “باشترین کەرەستەی سەربازیمان هەیە لە هەموو جیهاندا. بنکەکانمان لە هەموو شوێنێک پڕن لە چەک و کەرەستە؛ دەتوانین هەموو ئەوانە بەکاربهێنین و ئەگەر پێویست بکات بەکاریشیان دەهێنین.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە