تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رەزامەندی داوە لەسەر وەرگرتنی داهاتی مانگی 4ی هەرێمی كوردستان و نووسراوی كردووە بۆ بانكی ناوەندی بۆ وەرگرتنی داهاتی نانەوتی مانگی چوار، كە زیاتر لە 50 ملیار دینارە.
میدیای یەكێتی لە زاری وەزیرێكی كورد لە بەغدا بڵاویكردەوە، كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی خەرج كردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە و وتویەتی، كە هیچ گرفتێك لە خەرج كردنی نییە.
ڕاشیگەیاندووە، بڕی نزیكەی 50 بۆ 60 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم دەدرێتە بەغدا و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی خەرج كردنی دەدات و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرج كردنی دەدرێت.
هاوکات، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، رهزامهندیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی 4 وەرگیراوە و هیچ كێشەیەكی نییە.
وتیشی، “داهاتی نانەوتیش رەوانە دەكرێت کە بڕەکەی نزیکەی سەروو 50 ملیار دینار دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ڕەوانە دەكرێت، چونكە بەهۆی ئەم دۆخەی ناوچەكەوە ناتوانرێت 120 ملیار دینار ڕەوانە بكرێت و عێراقش تێگەیشتنی هەیە بۆ دۆخەكە”.
