وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی (وەزاری) بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بڵاوکردەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکە جەند تێبیینییەکی گرنگی تێدایە بۆ قوتابیان کە بریتین لە :
١. تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێر (٧:٣٠)ی حەوت و نیوی بەیانی دەستپێدەکات.
٢. هەموو ڕۆژێکی تاقیکردنەوە کە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، پاش پشووەکە تاقیکردنەوەکان بە هەمان ڕیزبەندی بەردەوام دەبن.
٣. سەبارەت بە بەکارهێنانی ئامێری بژمێر (حاسیبە): بۆ هەر بابەتێک کە پێویستی بە ئامێری بژمێر هەبێت، خوێندکار دەتوانێت تەنها ئەو بژمێرە بەکاربهێنێت کە وەزارەتی پەروەردە بۆی دابین کردووە.
خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەیە:
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەستپێدەکەن و بەم شێوەیەی خوارەوە بەردەوام دەبن:




