لە رووسیا کاریگەری ڤاکسینێکی دژەشێرپەنجە دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دوای مانگێک لە پێدانی بە نەخۆشێک، ئەنجامەکانی ئاشکرا کران؛ ”بەرگریی جەستەی هانداوە و دەکرێت وەکو پێشگیریکردن بەکاربێت”.
ئەلێکساندەر گینزبورگ، بەڕێوەبەری سەنتەری گەمالیا و ئەکادیمیای زانستەکان لە ڕوسیا رایدەگەیەنێت، ڤاکسینەکە ناوی Neoonkovakـە و هانی خانە ئاگادارکەرەوەکانی داوە بۆ ئەوەی بەرگریی جەستە دژی خانە شێرپەنجەییەکان بەهێز بکەن و زوو کۆنتڕۆڵی بکەن.
بەپێی ئەکادیمیای زانستەکان لە ڕوسیا، لە سەرەتای مانگی رابردوودا ڤاکسینی Neoonkovak دراوە بە کەسێکی 60 ساڵ کە شێرپەنجەی پێستی هەبووە، ڤاکسینەکە بەشێوەی تاکەکەسی بۆ نەخۆشەکە دروستکراوە و توانیویەتی، سیستمی بەرگریی زیاتر چالاک بکات بۆ ئەوەی بەرهەڵستیی زیاتری خانە شێرپەنجەییەکان بکات.
چاوەڕێ دەکرێت ڤاکسینی شێرپەنجە بخرێتە نێو خشتەی کوتانە خۆڕاییەکانی وڵات و یەکەم وڵاتیش ڕوسیا بێت کە بەکاریبهێنێت.
پێشتریش، ئاندرێ کاپرین، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی پزیشکیی تیشک لە وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا وتبووی، “ڤاکسینی mRNA کە دژی شێرپەنجەیە لە ساڵی 2025 و 2026 بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەوێتە بازاڕەوە و بە تەواوت سەلامەت دەبێت”.
بە فەرمی تەندروستیی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ڤاکسینی Neoonkovak دەخەنە نێو خشتەی کوتانەوە و بە شێوەی دەرزی بەردەستە و بۆ ساڵی 2026 تاوەکو 2028 بەکاریدەهێنن.
