مەحمود محەمەد: بایكۆتی پرۆسەی سیاسيمان لە بەغدا نەكردوە

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتی پرۆسەی سیاسمان لە بەغدا نەكردوە و دەشڵێت: سەرۆکی هەرێم بۆیە سەردانی بەغدای کردووە تا ئەو هەموو زوڵمەی بەغدا دەیکات لە هەرێم چارەسەر بکرێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بایكۆتی پرۆسەی سیاسیمان لە بەغدا نەكردوە، تەنها تیمەكەمان بانگێشكردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پەرلەمانتاران و وەزیرەکانمان بانگهێشت کردوەتەوە بۆ راوێژکردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە.

دەشڵێت: سەرۆكی هەرێم لە بەغدایە، بۆ ئەوەی ئەو خاڵە نەرێنی و کێشانەی لە ڕابردودا هەبوون، دووبارە نەبنەوە و هەروەها تاكو ئەو هەموو زوڵمەی بەغدا لە هەرێمی دەكات چارەسەر بکرێت.

وتەبێژی پارتی جەختیشی كردۆتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوە نەگۆڕاوە و هیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەیەکی نوێی نێوان پارتی و یەکێتی دیاری نەكراوە.

ڤیدیۆی لێدوانەكەی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە