محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكات و باسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەكەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت و پابەندبوونی خۆی بە بەڕێوەبردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی، کە دەبێتە هۆی چارەسەری یاسایی و دەستووری لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا دەردەبڕێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگی هەوڵەکانی عێراق لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی دووپات دەکەنەوە.
