ئێران بە مووشەك هێرشی كرد و ئەمریكا هەڕەشە دەكات

هێزی دەریایی سەر بە سوپای ئێران بە مووشەك هێرشی كرد كەشتییە تێكشكێنەرەكانی ئەمریكا و هۆشداری هێرشی دیكەش دەدات، هاوكات بەرپرسانی ئەمریكا هەڕەشە دەكەن و دەڵێن: پلانی ناردنی کەشتییەکان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە پێشکەش بە ترەمپ کراوە.

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، موشەکی کرووز و درۆنمان دژی تێکشکێنەرە ئەمریکییەکان بەکارهێنا، چونكە تێکشکێنەرە ئەمریکییەکان بە ڕاداری کوژاوەوە هەوڵی نزیکبوونەوەیان لە گەرووی هورمز داوە.

دەشڵێت: بەکارهێنانی موشەکی کرووز و درۆن وەک تەقەی هۆشداری بووە بۆ ئەو کەشتیانەی گوێیان بە ئاگادارکردنەوەکان نەداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەرپرسیارێتی هەر ڕەفتارێکی مەترسیدار لە گەرووی هورمز لە ئەستۆی دوژمندایە.

لای خۆشیەوە، به‌پێی هه‌واڵی (ئاكسیۆس): ئێوارەی پێنج شەممە پلانی ناردنی کەشتییەکان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە پێشکەش بە ترەمپ کرا. بۆ ئەوەی بە زۆرەملێ گه‌رووه‌كه‌ بکرێتەوە، بەڵام لە کۆتا خولەکدا تره‌مپ رێگه‌یه‌كی تری هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ لانی كه‌م وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە ڕێگەی ‘ئەکسیۆس’ـەوە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت و دەڵێت: هەر هێرشێک بۆ سەر ‘پڕۆژەی ئازادی’ بە وێرانکردنی دەستبەجێی سەرچاوەی هێرشەکە وەڵام دەدرێتەوە

هاوكات، هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، لە ڕۆژی دوو شەممەوە، هاوکاری کەشتییە بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌شتییه‌كانی تر ده‌كات ‌لە تێپەڕبوون به‌ گەرووی هورمزدا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی رێنمایی كردنیان بۆ دوورکەوتنەوە لە مین و ئامادەیی بۆ دەستوەردان لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆسه‌ریان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ ئەو هەنگاوەی بە “سەرەتای پرۆسەیەک” وەسف کرد کە دەکرێت ببێتە هۆی روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە