بەهۆی خۆڵبارینەوە 1133 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەك حاڵەتی زۆری تەنگەنەفەسی تۆماركراوە و گەیشتۆتە 1133 كەس.

د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، هەزار و ١٣٣ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە کاتی زریانی خۆڵبارینی ئەم دواییە لە چەند پارێزگایەک تۆمار کراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی لە سووکەوە بۆ مامناوەند بووە و زۆربەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان دەرچوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە پارێزگای موسەننا بووە، كە 576 حاڵەت تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش نەجەف بە 300 حاڵەت، بەغداش بە 200 حاڵەت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو حاڵەتەکان خزمەتگوزاری پزیشکی گشتگیریان وەرگرتووە، لەوانەش چاودێری فریاگوزاری، چاودێری تەندروستی و بەدواداچوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە