لەناو بازاڕی سلێمانی کارەبای بینایەکی بازرگانی بڕا

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن و زیادەڕۆیی لەسەر تۆڕی کارەبا، تیمەکانی لیژنەی دەست تێوەردان کارەبای بینای بازرگانی سیروانی نوێیان بڕیوە و پسووڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە: تیمەكانی لیژنەی دەست تێوەردانی یەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، لە ناو بازاڕی سلێمانی لە شەقامی مەولەوی بۆ جاری دووەم سەردانی بینای بازرگانی سیروانی نوێیان کرد.

ئەوەشی وتووە: دوای پشکنین و بەدواداچوون چەند کارێکی زیادەڕەوی سەر تۆڕەكانی كارەبا دۆزرایەوە و کارەباکەیان بڕدراو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کرا.

هاوكات باسی لەوەشکردووە، چەند شوێنکارێکی دیكەش كە پێوەرەکانیان کێشەیان هەبوو ڕێنمایی کران تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات بکەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی پێوەرەكانیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە