سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکموەتی نوێی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتیشە، بەسەردانێک بگاتە بەغدا.
چاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق چۆنێتی بەشداریکردنی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکاندا تاوتوێ بکات لەگەڵ ئەنجامی سەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبەکان.
چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت بەتایبەتیش دوای ئەو پشتیوانییە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی لە کاندیدکردنی زەیدی کرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.
