ماكرۆن بۆ زەیدی: لێكۆڵینەوەكان لە كوژرانی سەربازێكی فەرەنسی لە مەخمور تەواو بکەن

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت، پەیوەندییەكی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئەنجامداوە كە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی پێسپێردراوە.

ماكرۆن لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتیك، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیم لێکرد و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لەم ئەرکە گرنگە بۆ داهاتووی عێراق، لە هەلومەرجێکی ناوچەیی زۆر سەختدا.

دەشڵێت: خواستی خۆمم پێ راگەیاند، بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەو هێرشەی كە بووە هۆی كوژرانی سەربازێكی فەرەنسی و برینداربوونی ژمارەیەك لە هاوڕێكانی لە 12ی ئازار لە مەخمور.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەقامگیری و سەروەری عێراق و بڕیاری لە چارەنوسی خۆی بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا زۆر پێویستە، فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە وەستانەوە لەگەڵ گەلی عێراق بۆ بەشداریکردن لەم کارەدا و بۆ زیاتر قووڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژیمان لە هەموو بوارەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە