وەزارەتی کار خەرجکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی 2026 ڕاگەیاند.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە پارەی هاوکاریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی 05ی 2026 خەرج کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەت، پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەم مانگە بەسەر نزیکەی 2,059,000 خێزان دابەشدەکرێت. سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە (جگە لە هەرێمی کوردستان).
کۆی بڕی پارەکە: زیاتر لە 441,000,000,000 (441 ملیار) دیناری عێراقی بۆ ئەم مانگە تەرخانکراوە.
وەزارەتی کار داوا لەو خێزانانە دەکات کە کارتی وەرگرتنی مووچەیان هەیە، سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارە بکەن بۆ ڕاکێشانی شایستە داراییەکانیان. وەزارەت جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی چینە هەژار و کەمدەرامەتەکان.
