ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكران

شارەزایەكی بواری فەلەكی یەكەم ڕۆژی مانگی نۆمینەی حاجییان (زیلحیجە) و عەرەفە و جەژنی قوربان ئاشكرادەكات.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و گەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەربارەی دیاریکردنی نۆمینەی حاجییان و ڕۆژی عەرەفە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز پێشبینی دەکەین ڕۆژی دوو شەممە ( 2026/05/18 ) یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە بێت، واتە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجییان بێت.

دەشڵێت: بەو پێیە، ڕۆژی سێ شەممە ( 2026/05/26 ) ڕۆژی عەرەفەیە و ڕۆژی چوار شەممە ( 2026/05/27 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە