وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامە

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دەنگۆی ڕاگرتنی هاوكاری هاوپەیمانان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: بەردەوامە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە