لە زاخۆ سێ شوان پێکەوە لە ناو گۆمێکی ئاودا خنکان

لە سنوورى زاخۆ سێ شوان پێکەوە لە ناو گۆمێکی ئاودا خنکان.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ شوان لە سنووری قەزای زاخۆ، لە کاتی شوانکارەیی و بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیاندا، کەوتوونەتە ناو گۆمێکی ئاوەوە پێکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند: “ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی (کوڵی) سەر بە ناحیەی باتێل لە پشت چیای بێخێرێ ڕوویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەر سێ خنکاوەکە پیاون، پیشەیان شوانە و هاووڵاتیی عەرەبن، کە لە کاتی کارەکەیاندا کەوتوونەتە ناو گۆمەکەوە.

وتیشی، ئەو سێ‌ كەسە “(ت -ن-ع) 8 ساڵ/كوڕ و (ن – ع- م ) 40 ساڵ/باوك و (م- ع- م ) 25 ساڵ/ مام” بوون.

ئاشکرای کرد، کە لە پشت چیای بێخێرێ چەندین گۆمی ئاوی لێیە، و قوربانییەکان لەو شوێنە کەوتوونەتە ناو یەکێک لەو گۆمانە و پێکەوە گیانیان لەدەستداوە. تیمی مەلەوانان و فریاگوزاری بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکان و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە