بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبەرژەوەندی ئەو فەرمانبەرانە دەركرد كە تەمەنی خانەنشینیان نزیكبووەتەوە و دەڵێت: كەسوكاری پلە یەك و دووی شەهیدان لەجیاتی 60 ساڵ بە 65 ساڵ خانەنشین دەبن.

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەنووسراوێكدا بە ئاماژەدان بە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی بۆ بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینیی كەسوكاری شەهیدان، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە:”ئەو فەرمانبەرانەی كە كەسوكاری پلە یەك و پلە دووی شەهیدن، بەڵام لە دەزگای شەهیدانی حكومەتی فیدراڵی تۆمارن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ ناكرێتەوە و نابێت ناویان لە لیستی مووچەشدا هەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو كەسوكاری شەهیدانەی یاسای ماف و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان دەیانگرێتەوە، تەمەنی خانەنشینییان درێژ دەكرێتەوە، بەڵام ئەوانەی سەر بە دەزگای شەهیدانی حكومەتی فیدراڵین ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵی نایانگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دارایی فیدراڵ ناوی ئەو كەسانە لە لیستی مووچەدا زیاد ناكرێت”.

پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی كە كەسوكاری پلە یەك و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خزمەتیان درێژ دەكرێتەوە، بەمەش تەمەنی خانەنشینییان لەجیاتی 60 ساڵی دەبێتە 65 ساڵ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە