کاتی ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربانی 2026 دیاریکرا

پێشبینی دەکرێت 27ـی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان بۆ ساڵی 2026، کاتەکانی دەستپێکردنی مانگی زولحیجە و ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریکران. پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی مانگی ئایار ببێتە سەرەتای نۆمینەی حاجییان.

بەپێی گۆڕانکارییەکانی مانگ، خشتەی کاتە ئاینییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجییان: ڕۆژی دووشەممە (2026/5/18) وەک یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیجە دەستنیشان کراوە.

ڕۆژی عەرەفە: ڕۆژی سێشەممە (2026/5/26) دەبێتە ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە.

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان: ڕۆژی چوارشەممە (2026/5/27) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت (ئینشاڵڵا).

جێی ئاماژەیە ئەم کاتانە لەسەر بنەمای لێکدانەوە فەلەکییەکان دیاریکراون، بەڵام بڕیاری کۆتایی و فەرمی لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگ و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە عێراق و عەرەبستانی سعوودی ڕادەگەیەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە