داهاتی ناوخۆ ئامادەكرا و هەرێم چاوەڕێی بڕیاری تەیف سامییە

 

داهاتی نانەوتی مانگی 4 ئامادە كراوە بۆ ناردنی بۆ بەغدا تاكو مووچەی مانگی 4 خەرج بكرێت و نووسراوێکیش بۆ تەیف سامی نێردراوە و ئێستا هەرێم چاوەڕێی بڕیاری وەزیری دارایی عێراقە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی 4ی كۆكردۆتەوە و ئامادەیە، نووسراوێکیش بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نێردراوە، ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی دەکەین ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی بڕە پارەکە بدات.

هەر بەپَی زانیارییەكان، لەحاڵەتی ڕازی بوونی تەیف سامی بە بڕی دیاری كراوی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ڕاستەوخۆ بە کاش پارەکە بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەدەن.

پابەندییەکانی مووچەی مانگی 4 تەنها نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەمێنێت لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، مانگی 4 چەند نێردراوە و داهاتەکەی چەند بووە، نووسراوەکەش سبەی یەک شەممە یان دوو سبەی دەکرێت.

لای خۆشیەوە، د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، کێشە لەسەر داهاتی نانەوتییە و بەغدا بەو بڕەی مانگی پێشوو ڕازی نییە.

وتیشی، “ئەگەر داهاتی نانەوتی بنێردرێت ئەم هەفتەیە مووچە دێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە