وردەکاری و نرخی نوێی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان

هاتووچۆی هەرێم ڕێکار و تێچووی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری و ڕێکارە نوێیەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاووڵاتییان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

پێداویستییە سەرەکییەکان:

بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەکە، پێویستە شۆفێر ئەم بەڵگەنامانەی پێ بێت:

  1. مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن: دەبێت کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.

  2. پاسپۆرتی ڕەسەن: دەبێت کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.

  3. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

هاتووچۆی هەرێم سێ بژاردەی خستووەتە ڕوو کە شۆفێران دەتوانن بەپێی ئارەزووی خۆیان یەکێکیان هەڵبژێرن:

  • مۆڵەتی یەک ساڵە: بە بڕی ٦٠,٠٠٠ دینار.

  • مۆڵەتی دوو ساڵە: بە بڕی ١١٠,٠٠٠ دینار.

  • مۆڵەتی سێ ساڵە: بە بڕی ١٦٠,٠٠٠ دینار.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە پڕۆسەی دەرهێنانی مۆڵەتەکە زۆر خێرایە و تەنها نیو کاتژمێری پێدەچێت، شۆفێر دەتوانێت هەر لەو کاتەدا مۆڵەتە نێودەوڵەتییەکەی وەربگرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە