وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت، هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە و هەر کەس مافێکی لای ئەوان هەیە بڕوات وەریبگرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیــەندراوێک لە وەزارەتی ناوخــۆوە
​ئاگاداری هاووڵاتییانی ئازیز دەکەینەوە، کە لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە.

​بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

​داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.
​وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ـی ئایاری 2026

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە