7 ملیاردێر وتیان نهێنییەک ئاشکرا دەکەن و مردن!

ژمارەیەک کەسایەتی کە لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان بوون، دوای ئەوەی بڕیاریان دا نهێنییەک ئاشکرا بکەن هەواڵی مەرگیان بڵاوکرایەوە.

باری شیرمان

ساڵی 2017 چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی بەڵگە لەسەر کۆمپانیاکانی دەرمان ئاشکرا بکات، لە نێو کۆشکەکەی و لەتەنیشت هاوسەرەکەیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە، بەوەش هەموو بەڵگەکانی تایبەت بەو دۆسیەیە لەناوچوون.

ئیدمۆند سەفرا

ساڵی 1999 سەفرا کۆمەڵێک بەڵگەی دەربارەی چەندین ملیار دۆلاری مافیای ڕووسیا ڕادەستی “ئێف بی ئای”ی ئەمریکی کرد، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک کەسێک ئاگری لە شوقە گرانبەهاکەی بەردا و سەفراش بە مردوویی لەنێو گەرماوی شوقەکەیدا دۆزرایەوە.

جیفری ئیپستین

ئیپستین بەڵگەی ئابڕووبەری لەسەر ژمارەیەک سەرۆک و پادشا و کەسایەتی دیاری جیهان لەبەردەستدا بوو، ساڵی 2019 شەوێک پێس ئەوەی دادگایی بکرێت هەموو کامێراکانی زیندانەکەی کوژێندرانەوە و دواتر بە گەردنی شکاو و مردوویی دۆزرایەوە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا وتیان خۆی کوشتووە.

ئەشرەف مەڕوان

ساڵی 2007  چەند ڕۆژێک پێش بڵاوکردنەوەی هەندێک بەڵگەی تایبەت بە سیخوڕیکردن لە جەنگ سارددا، لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لەندەنەوە کەوتە خوارەوە، بەر لەوەی بکەوێتە خوارەوە، چەند کەسێکی نەناسراو بینرابوون باڵەخانەکەیان بەجێهێشتووە.

ڕەفیق حەریری

ساڵی 2005 ڕەفیق حەریری بەئاشکرا دژایەتی بۆ دەستبەرداگرتنی بەشێکی لوبنان لەلایەن سووریاوە دەربڕی، بەڵام دوای دوو هەفتە بە ڕۆژی ڕووناک بۆمبێکی 1000 کیلۆگرامی لە ناو بەیروتی پایتەختدا بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیدا تەقێیەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

نیکۆلای موشیجیان

ساڵی 2022 نیکۆلا موشیجیان پەیامێکی لە تویتەر بڵآوکردەوە و ڕایگەیاند دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەیکوژێت، دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەی بەخنکاوی لە زەریای هێمن دۆزرایەوە، بێ ئەوەی ئاو چووبێتە سییەکانییەوە!

ئەلێکساندەر پێریپیلیچینی

ساڵی 2012 پێریپیلیچینی دۆسیەیەکی سپیکردنەوەی پارەی پوتن و بەرپرسانی ڕووسیای ئاشکرا کرد، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک لەکاتی وەرزشکردندا لەناکاو کەوت و لە بەریتانیا گیانی لەدەستدا، لەکاتی توێکاریکردنی تەرمەکەیدا ژەهرێکی دەگمەنی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا لە گەدەیدا دۆزرایەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە