کەشناسی هەرێم: بەفرو تەرزە دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو بارستە هەوا ساردەی لە درەنگانی ئەمشەوەوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک، بەفر لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان و تەرزە لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دەبارێت و چەند رۆژێک دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسی ئەمڕۆی هەرێم بە گشتی سەنتەری پارێزگاکان و شارۆچکە و شارەدێیەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئاسمانیان نیمچە هەور دەبێت بە درێژایی کاتەکان.

باسی لەوەشکردووە: ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرایی باش زیاد دەکات سەبارەت بە باران بارین پێشبینی بارانی بەهاری لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە لە ماوەیەکی کورت خایەن، ناوچە سنووریەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت.

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان و بارستە هەوایەکی نیمچە سارد و فێنک بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تری هەرێم ئاسمانی هەرێم بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئەگەری بارانبارین و تەزرە بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.

دەشڵێت: پێشبینی باران بۆ سەنتەری پارێزگاکان لاوازە، بەڵام لە کاتی بوونی دڵۆپە باران بەهۆی بوونی بارستە هەوایەکی تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە ئەگەری دابارینی ئەو تۆزوخۆڵە هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران، هاوکات سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی شەش تا هەشت پلە لە سەنتەری پارێزگاکان و نزیکەی حەوت بۆ نۆ پلەی سیلیزی لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

لە کۆتاییدا کەشناسی هەرێم ئەوەی باسکردووە، ئەو بارستە هەوا ساردەی لە درەنگانی ئەم شەو ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک، کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە بریتی دەبێت لە (بەفر بارین لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان – تەرزە بارین لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەرز و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە چینە بەرزەکانی کەشی هەرێم و بەشەکانی باشووری هەرێم ) .کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە تا چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە