گواستنەوەی عێراق: 100 گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی حاجییان ئامادە کراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پلانی گواستنەوەی حاجیانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە تیایدا بڕیاردراوە سەرجەم حاجییان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بگوێزرێنەوە.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بۆ گواستنەوەی حاجییان 100 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراون. ئەم پرۆسەیە ماوەی 17 ڕۆژ دەخایێنێت و لە چوارچێوەی سیستمێکی ڕێکخراودایە بۆ کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی حاجیان. بەگوێرەی پلانەکە، ڕۆژانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێن و لە کاتی پێویستدا ژمارەکە بۆ پێنج تا حەوت گەشتی ڕۆژانە زیاد دەکرێت.

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، جەلال تاڵەبانی (سلێمانی)، بەغدا، نەجەف و بەسڕەوە دەستپێدەکەن و ئاراستەی گەشتەکانیش بەرەو فڕۆکەخانەکانی مەدینە و جەددە دەبێت لە وڵاتی سعودیە. وەزارەتی گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراق ڕێنماییان داوە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی حاجیان بکرێت و گەشتەکان بەپێی ژمارەی زۆری حاجییان ڕێکخراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە