لە کەرکووک دروێنە دەستپێدەکات

لە کەرکووک دەست بە دروێنەی گەنم دەکرێت و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە بەرهەمەکان لە جووتیاران وەربگیرێت.

مەهدی زەینعابدین، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک ڕایگەیاند، لیژنەی هەمیشەیی دروێنەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پلانێکی گشتگیری بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی دروێنە و کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵ ئامادە کردووە، کە پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکان، ئامادەکردنی دروێنەکان و دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو لەخۆدەگرێت.

ڕاشیگەیاند، سایلۆکانی کەرکووک و ڕیاز و حەویجە ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی گەنم و ڕووبەری چێنراو لەم پارێزگایەدا گەیشتووەتە نزیکەی 410 هەزار دۆنم.

مەهدی زەینعابدین ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، وەرگرتنی گەنم لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 50 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، کە داوا دەکرێت گەنمی ئەو زەوییانەش وەربگیرێت کە لە زەوییەکانی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیی کەرکووکدا چێنراون و ئاامژەشیدا بەوەی وەرنەگرتنی بەرهەمی ئەو زەوییانە ئاڵنگاریی بۆ جووتیاران دروست دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە