دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەو پلانە دەکۆڵێتەوە کە ئێران تازە بۆی ناردون و دەشڵێت، پێموانییە پلانێكی قبوڵکراو بێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانیدا باسی لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد، دەشڵێت، بەم زووانە لەو پلانە دەکۆڵمەوە کە ئێران تازە بۆی ناردوین و پێموانییە پلانێكی قبوڵکراو بێت.
ترەمپ راشیگەیاند، ئێران رووبەڕووی گورزی زۆر توند بووەتەوە و 20 ساڵیان دەوێت تا تواناکانیان بونیاد بنێنەوە.
