بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی کرد

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی کرد؛ دووپات لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، خالید شوانی و عەباس ڕازی ئامادەی بوون، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای بەخێرهێنانی عەلی زەیدی بۆ سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە گەنجێک ئەو پۆستە باڵایەی لە عێراقدا پێسپێردراوە و پشتیوانیی تەواوی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە. جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار کە لەسەر بنەمای دەستوور بێت.

سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: “ئامانجی ئێمە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان دابین بکات و مافی تەواوی گەلانی عێراق، بەتایبەتی گەلی کورد، بەپێی دەستوور بپارێزێت.” هەروەها ئاماژەی بە پێویستی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد.

لای خۆیەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان. زەیدی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دروستکردنی حکومەتی نوێی عێراق و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەموو ناوچەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە