بۆ گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەشێوەی (تەنسیب) بۆ فەمانگەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێك دەردەكات.
بهپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رەزامەندیی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە.
بەپێی نووسراوەکە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پێویستیان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە تاوەکوو بە تەنسیب بگوازرێنەوە وەک: فەرمانبەری کارگێڕی و میلاک و ئایتی و کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاریی.
دەشڵێت؛ ئەوەی ئارەزوومەنده دەتوانێت نووسراوی لارینەبوون بداتە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و چاوپێکەوتن.
