سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و ڕاسپاردەی توندی ئاراستەی سەرجەم نوێنەرانی یەکگرتوو لە کایە جیاوازەکانی دەسەڵاتدا کرد و ڕایگەیاند: “پێویستە نوێنەرانی یەکگرتوو لە هەر پلە، پۆست و شوێنێکدا بن، ئەرکی لە پێشینەیان خزمەتکردنی بێ جیاوازیی هاووڵاتیان و بەرگریکردن بێت لە مافە ڕەواکانیان”.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان تێبینی، پێشنیار و پلانەکانی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو خستەڕوو. هەروەها چەندین پڕۆژە و کارنامەی نوێ بە ئامانجی کاراکردنی ڕۆڵی نوێنەرانی یەکگرتوو لەپێناو خزمەتکردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا تاوتوێ کران.


